لە چەند دێرێکدا...
گەلاوێژی سەید قادر لە ساڵی 1956 لە گوندی گرد عازەبانی دەشتی هەولێر له خانه‌واده‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر له دایك بوه، ئه‌میش له سه‌رده‌ستی باوکه پێشمه‌رگه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ی ژیانی کوردایه‌تی کراوه و هه‌ر له‌م قوتابخانەیەشدا شاگه‌شکەی کولتور و کەلەپوری کوردەواری بوە. لە ساڵی 1994 لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بەرەو هەندەڕان بە رێکەوتن و لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون. لە ساڵی 2005 کۆگایەکی دیساینی مۆدە و بەرگدرونی لە شاری هایلبرۆن کردوتەوە. بە پلەی یەکەم بە مەبەستی خزمەتکردن و پاراستنی کولتوری جل و بەرگی کوردەواری لە هەندەران کۆگایەکی دیزاینی مۆدە و بەرگدروونی لە شاری هایلبرۆن کردوتەوە. بە پلەی یەکەم بە مەبەستی خزمەتکردن و پاراستنی کولتووری جل و بەرگی کوردەواری لە هەندەڕان خام و رەنگەکان لە كارەکانی گەلاوێژدا مۆرکی کوردستانیان پێوەیە وە هەتا سەرچاوەکەشیان هەر کوردستانە. گەلاوێژی سەید قادر دایکی سێ کور و سێ کچە. کەوا لەگەل خۆی و هاوسەرەکەی لە ئەلمانیا دەژین